سەردێڕ:

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران: زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەر خنکان

فۆتۆ: 
2021-04-23

1506 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران رایگەیاند، لە دەریای ناوەڕاستدا زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەر خنکان و بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانی دەریاشەوە تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.


رێكخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران باسی لەوەکردووە، رۆژی پێنج شەممە کەشتییەکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاستدا بە ١٢٠ سەرنشینەوە ژێرئاو کەوتووە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەڕانێکی زۆر تەنها تەرمی ١٢ کەس دۆزراونەتەوە و خراپیی کەشوهەواش وایکردوە هەندێک جار شەپۆلەکانی دەریا شەش مەتر بەرزببنەوە.

 

بەپێی ئامارە نافەرمییەکانیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٥٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون.







‌بەپەلە