سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: نمەباران دەبارێت

فۆتۆ: 
2021-04-20

10137 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت ، هاوکات، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پێشبینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ پلە و نزمترین ٢١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٥ بە ١٨ پلە دەبێت و دھۆک ٣٢ بە ١٩ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٧ بە ٢٢ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٤ پلە و نزمترین ٢١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٦ بە ١٨ پلە، دھۆک ٣١ بە ١٩ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٧ بە ٢٢ پلە دەبێت.






‌بەپەلە