سەردێڕ:

١٠ زانیاریی کەم بیستراو لەسەر مەریخ بزانە

وێنەیەکی گریمانەیی هونەر ئیحسان لەسەر هەسارەی مەریخ
فۆتۆ: 
2021-04-19

10063 جار خوێندراوەتەوە

مەریخ یان بارام یەکێک لە ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە، کە خولگەکەی کەوتووەتە نێوان زەوی و موشتەری. پێچەوانەی زەوی مەریخ بە ٢٢ مانگ و نیو، بە دەوری خۆر سووڕێک دەخوات.


ماوەی چەندین ساڵە وەڵامی ئەوە نەدراوەتەوە کە جگە لەسەر زەوی ژیان لەسەر ھەسارە و شوێنی تر ھەیە، ھەسارەی مەریخ یەکێکە لەو شوێنانە باسدەکرێت چۆن ژیانی تێدا بکرێت، لە کاتێکدا ساڵێکی سەر مەریخ نزیکەی دوو ساڵی سەر زەوییە، لە بری یەک مانگ، دوو مانگی بچوکی ھەیە.

ھەسارەی مەریخ ٢٢٧٫٩٤٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە. ھەروەھا لە ڕووی قەبارەوە مەریخ بە نزیکەی نیو ئەوەندەی قەبارەی زەوییەوە تیرەی دەگاتە ٦٨٠٠ کیلۆمەتر.

بارستایی ھەسارەی مەریخ بە نۆ ئەوەندە لە بارستایی زەوی کەمترە. وەک ھەسارەی زەوی بە دەوری تەوەرەکەیدا دەسووڕێتەوە، کە ھەر خولێک بە ٢٤ کاتژمێر و ٣٩ خولەک و ٢٢ چرکە تەواو دەکات لە کاتێکدا زەوی بە نزیکەی ٢٤ کاتژێر تەواوی دەکات.

بۆ ئەوەی ھەموو شتێک بزانیت، ھونەر ئیحسان لەسەر مەریخەوە باسی ژیانی ئەوێ و جیاوازییەکانی لەگەڵ زەوی دەکات