سەردێڕ:

وێنە.. زانیاری نوێ لەبارەی بۆردومانەکەی کفری و زیانە گیانیەکانی

فۆتۆ: 
2021-04-18

13417 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی قەزای کفری کرا، لە سەرەتادا دەوترا کە زیانی گیانی نییە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە کەسێک برینداربووە.


ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان رایگەیاند، دەنگی دوو تەقینەوە لە کفری بیستراوە کە پێدەچێت کاتیۆشا بێت و ئاڕاستەی قەزاکە کرابێت.

لەو بارەیەشەوە، سیروان شوکر قائیمقامی قەزای کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەنگی دوو تەقینەوە بیستراوە و وتیشی، پێدەچێت ئەو هێرشە لە رێگای کاتیۆشاوە ئەنجامدرابێت.

لەو بارەیەشەوە، هیوا عەلی بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەزاکە رایگەیاند، کاتیۆشاکان لەشاخی گوڵم کەوە، کە بە ناوچەی نیشتەجێی داعش دادەنرێت ئاراستەی ناوشار کراون.

لە سەرەتای هاویشتنی کاتیۆشاکاندا دەوترا بریندار نییە، بەڵام دواتر پیاوێک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەزاکە و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر پاش ماوەیەکی کەم ماڵپەڕە عێراقیەکان لە چاوگێکی ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پاێزگای سەڵاحەدین بە کاتیۆشا کرایە ئامانج و دوو سەربازیش برینداربوون.

هەفتەی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەک باس دەکرێت، ئامانجی هێرشەکەش بنکەیەکی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە.

شارەزایان ئەم هێرشانە بە مەترسی و بەزاندنی سەروەری عێراق و هەرێم لێکدەدەنەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن.

هەندێک باس لەوە دەکەن، ئەو جۆرە جموجوڵانەی داعش بۆ خۆبونیادنانەوە و پێکهێنانەوەی شانەکانیانە لە هەندێک ناوچەی عێراقدا و شارەزایانیش هۆکاری ئەم جوڵانە بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لە هەندێک ناوچە دەگەڕێننەوە.



No description available.
No description available.