سەردێڕ:

وێنە.. لە کەرکوک دژ بە قەدەغەی هاتوچۆ گردبوونەوە هەیە

فۆتۆ: 
2021-04-18

3843 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بازاڕی حەسیرەکەی كەركوك کاسبکارەکان گردبوونەتەوە و دەشڵێت، "گردبوونەوەکەیان دژ بە قەدەغەی هاتوچۆیە."


سۆران محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک رایگەیاند، لە بازاڕی حەسیرەکەی كەركوك کاسبکارەکان گردبوونەتەوە و داوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن.

بەپێی وتەی کاسبکارەکان، قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکەدا کاریگەریی لەسەر فرۆشی بازاڕ دروستکردووە و ئەوەش کاریگەری لەسەر گوزەرانیان هەیە.

لە ماوەی رابردوودا، لیژنەی سەلامەتی و تەندروستی نیشتیمانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بۆ رۆژانی حەفتە و قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ پێنجشەممە و هەینی و شەممە لە کەرکوکدا راگەیاند.

No description available.
No description available.No description available.