سەردێڕ:

جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-04-18

4036 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، محەمەد حیجازی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.


ئاماژە بەوەشکراوە، حیجازی لە کانونی دووەمی ساڵی رابردوو وەکو جێگری فەرماندەیی سوپای پاسداران دەستنیشان کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشداری شەڕی ئێران – عێراقی کردووە، لە ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧ سەرۆکایەتی هێزی جوڵەپێکردنی پێ سپێردراوە.

لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بەتۆمەتی پیشێلکردنی مافی مرۆڤ دژ بە خۆپێشاندەرانی ساڵی ٢٠٠٩ سزای بەسەردا سەپێنراوە.