سەردێڕ:

دوو کاتیۆشای دیکە ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی کران

فۆتۆ: 
2021-04-18

6670 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕە عێراقیەکان لە چاوگێکی ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، بنکەی ئاسمانی بەلەد لەپاێزگای سەڵاحەدین بە کاتیۆشا کرایە ئامانج و دەنگۆی برینداربوونی دوو کەسیش هەیە.


ماڵپەڕە عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، پێنج کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کراون، کە ئەو بنکەیە سەر بەهێزەکانی هاوپەیمانانە و دەنگۆی برینداربوونی دوو کەسیش بە هێرشەکان هەیە.

شایەتحاڵەکانی ناوچەکە بە میدیاکانیان راگەیاندووە، فڕۆکەکانی ئەمریکا لەدوای هێرشەکە بەناوچەکەدا دەسوڕانەوە.

ئەمە لەکاتیدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەدوای بەربانگ دوو کاتیۆشا لە شاخی گوڵ کەم'ەوە ئاراستەی ناو کفری کران.