سەردێڕ:

کەی بەشەخۆراکی مانگی سێ دابەشدەکرێت؟

فۆتۆ: 
2021-04-18

5516 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، شەکر و زەیتی مانگی سێ هێشتا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و هەر کاتێکیش بگات راستەوخۆ دەستدەکەن بە دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.


نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاوەکو ئێستا برنج نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بەڵام لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوه و بڕیارە بەم نزیکانە برنجیش بگاتە هەرێم.

سیستمی بەشە خۆراک لە عێراقدا بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ٦٦١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ٦ی ئابی ١٩٩٠ـەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و ٩٠% خێزانە عێراقییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان پێدەبەست.