سەردێڕ:

دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی کفری کرا

فۆتۆ: 
2021-04-18

15280 جار خوێندراوەتەوە

گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان رایگەیاند، دەنگی دوو تەقینەوە لە کفری بیستراوە کە پێدەچێت کاتیۆشا بێت و ئاڕاستەی قەزاکە کرابێت، بە وتەی دانیشتوانی ناوچەکەش، تەقینەوەکە لە نزیک بەرزاییەکانی باوە شاسوارەوە بووە.


سیروان شوکر قائیمقامی قەزای کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەنگی دوو تەقینەوە بیستراوە و دەشڵێت، پێدەچێت ئەو هێرشە لە رێگای کاتیۆشاوە ئەنجامدرابێت.

لەو بارەیەشەوە، هیوا عەلی بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەزاکە رایگەیاند، کاتیۆشاکان لەشاخی گوڵم کەوە، کە بە ناوچەی نیشتەجێی داعش دادەنرێت ئاراستەی ناوشار کراون.

هاوکات، سامان سەرتیپ بەڕێوەبەری  نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کفری بە ئێن ئاڕ تی وت، هیچ کوژراو و بریندارێک بەهۆی کاتیۆشاکانەوە نەگەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەک باس دەکرێت، ئامانجی هێرشەکەش بنکەیەکی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە.

No description available.

No description available.













‌بەپەلە