سەردێڕ:

دوای کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران ژنێک و دوو کوڕەکەی دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-04-18

2114 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ رایگەیاند، دواى کوژرانی ئەندامێکی سوپای پاسداران لە شارۆچکەی پیرانشار لە رۆژهەلاتی کوردستان، ژنێک و دوو کوڕەکەی دەستگیرکراون.


رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ باسى لەوەکردووە، دوابەدوای کوژرانی عوسمان حاجی حسێنی یەکێک لە ئەندامانی پلە باڵای سوپای پاسداران لە پیرانشار، ١٧ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ژنێکیان بە ناوی گوڵالە مورادی تەمەن ٤٧ ساڵ دەستگیرکردووە، هاوکات کوڕەکانیشی  بە ناوەکانی مەتین بەزازی تەمەن ١٤ ساڵ و تاهیر بەزازی تەمەنی ٢١ ساڵە دەستگیرکراون.

راشیگەیاندووە، ژنەکە بۆ بەشی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوەتەوە و چارەنووسی کوڕەکانیش نادیارە.

شەوی ١٦ ئەم مانگە، ئەندامەکەى سوپاى پاسداران، لە شەقامى زیوەیە کوژرا و پاش چەند کاتژمێرێکیش گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سوپای پاسدارانیان لە ئەستۆگرت.