سەردێڕ:

دوای لێدانی دەرزییەک؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و گرژی لێکەوتەوە

لە هەولێر
فۆتۆ: 
2021-04-17

147176 جار خوێندراوەتەوە

لە سەنتەری دڵ لە هەولێر هاوڵاتییەک دوای ئەوەی دەرزییەکی لێدراوە، گیانی لەدەستداوە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری کەسوکاری نەخۆشێکی سەنتەری دڵی هەولێرەوە رایگەیاند، لەو سەنتەرەدا هاوڵاتییەک دوای ئەوەی دەرزییەکی لێدراوە و گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت، ئەو نەخۆشە لەو نەخۆشخانەیەدا قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام پاش ٣٠ خولەک پزیشکێک هاتووە دەرزییەکی ئازارشکێنی لێداوە و نەخۆشەکە گیانی لەدەستداوە.

 باسی لەوەشکردووە، دوای رووداوەکەش گرژی لە نێوان خێزانی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە و پۆلیسەکانی نەخۆشخانەکەدا روویداوە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (جەلال عەزیز)ـە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٠یە و خەڵکی گوندی کەنداڵە سۆرەی سەر بە ناحیەی رۆڤیایی سەر بە قەزای بەردەڕەشە و لە ئێستادا تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی هەولێر.

لەسەر ئەو بابەتە تا ئێستا بەرپرسانی تەندروستی هەولێر و هەرێم هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.






‌بەپەلە