سەردێڕ:

کەسێک لە عێراق ٢٠ ساڵە نەخەوتووە

فۆتۆ: 
2021-04-17

15629 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی جەزیرەی عەرەبی راپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا ماوەی ٢٠ ساڵە هاوڵاتییەکی عێراقی ناتوانێت بەشێوەیەکی سروشتی بخەوێت.


سەعد نەعیم جەبار هاوڵاتیەکی عێراقییە کە بەهۆی رووداوێکی نادیارەوە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە ماوەی کارکردنیدا لە سوپای عێراق ناتوانیت بەشێوەیەکی سروشتی بخەوێت و خەوتنی تەنیا نزیکەی ١٠ خولەک دەخایەنێت.

هاوکات، ئێستا هەوڵدراوە لە رێگەی کەسایەتییە ئایینییەکان و پزیشکەوە چارەسەر وەرگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و هەندێک لە پزیشکەکان پێیان وایە هەندێک لە خانەکانی مێشکی مردون و هەندێکیشیان دەڵێن دوچاری نەخۆش دەروونی بووە.






‌بەپەلە