سەردێڕ:

"کوڕێک مامی خۆی کوشت"

لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی
فۆتۆ: 
2021-04-17

128150 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مشه‌و له‌ كۆمه‌ڵگای خاڵخاڵان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زێی بچوك نزیك لە ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، "كوڕێک مامی خۆی كوشتووه."


نەبەز میقداد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی ناحیەی تەقتەقەوە رایگەیاند، "ئه‌مشه‌و له‌ كۆمه‌ڵگای خاڵخاڵان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زێی بچوك نزیك لە ناحیه‌ی ته‌قته‌ق كوڕێک مامی خۆی كوشتووه"، دەشڵێت، "كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ له‌ ماڵی براكه‌ی بووه‌ و دواتر له‌لایه‌ن برازاكه‌یه‌وه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵاتیه‌وه‌ ھێرشکراوەتەسەری و کوژراوە." 

 ھاوکات، به‌گوێرەی چاوگە‌ نافه‌رمیه‌كان كیشه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی و زار بووه‌.

 كۆمه‌ڵگای خاڵخاڵان له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌ به‌ڵام هێزەئه‌منییەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه‌ ده‌كەن.








‌بەپەلە