سەردێڕ:

شێرێک خاوەنەکەی خۆی کوشت

فۆتۆ: 
2021-04-17

11151 جار خوێندراوەتەوە

شێرێک لە سعودییە پەلاماری خاوەنەکەیدا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا و شێرەکەش تەقەی لێکرا و کوژرا، بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، با ئەم رووداوە وانەیەک بێت بۆ ئەو کەسانەی ئاژەڵی دڕندە لە ماڵەوە بەخێودەکەن، چونکە شوێنی ئاژەڵی کێوی و دڕندە دارستان و جەنگەڵەکانە.


میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، گەنجێک لە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتەدا لەلایەن شێرەکەیەوە پەلاماردرا و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی میدیاکان، گەنجەکە لە کاتی پشودانیدا بووە، کە شێرەکەی پەلاماری داوە هەرچەندە تەقە لە شێرەکە کراوە و بە زوویی لە ژێر دەستی دەرهێندراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

گرتە ڤیدیۆیی تەرمی شێرەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی ئەو وڵاتە لە ماوەیەکی کەمدا چۆتە ریزی ڤیدیۆ باوەکانەوە و چەندین کەس سەرنجی خۆیان لەسەر رووداوەکە نووسیوە، هەندێک دەڵێن با ئەمە وانەیەک بێت بۆ ئەو کەسانەی ئاژەڵی دڕندە لە ماڵەوە بەخێودەکەن، ماڵ شوێنی ئاژەڵی کێوی نییە، شوێنی ئەوان دارستان و جەنگەڵەکانە.