سەردێڕ:

بەشیر حەداد لەسەر دانانی باج لەسەر موچە روونکردنەوە دەدات

رەخنە لە بڕیارەکە دەگرێت
فۆتۆ: 
2021-04-17

5270 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، دانانى باج لەسەر موچەى فەرمانبەرانى عێراق و هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری ژمارە ١٥٦ى ئەنجومەنى وەزیران نایاساییە.


بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانى عێراق لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، رەخنەی لەو بڕیارەى حکومەتى عێراق گرتووە و دەشڵێت، گەڕانەوە بۆ یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٧ و لێبڕینی راستەوخۆی موچەى فەمانبەران پێشێلکردنى ئاشکرای یاسای بودجەی حکومەتى فیدڕاڵییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشیر حەداد لە پشکی پارتی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى عێراقی وەرگرتووە و ئەو حزبە حکومڕانی سەرەکی هەرێمی کوردستانە و زۆربەى دۆسیە هەستیار و گرنگەکانى حکومڕانی لەدەستدایە، بەڵام جگە لە پاشەکەوتى موچە لە ساڵانى رابردوودا، نزیکەى ساڵ و نیوێکە ئەو موچەیەى کە دابەشدەکرێت بە لێبڕینەوە دابەشیکردووە.