سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەو ڤاکسینانەی لە هەرێمدا هەیە روونکردنەوە دەدات

تەندروستی جیهانی داوایەک لە هاوڵاتیانی هەرێم دەکات
فۆتۆ: 
2021-04-17

13836 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی رایگەیاند، "ئەو ڤاکسینەی لە هەرێم بەکاردێت هیچ کێشەیەکی نییە و دەبێت هاوڵاتییان بەکاریبهێنن."


نەجمەدین حەسەن نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا راشیگەیاند، لە دوو ملیۆن کەس کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە تەنها دوو کەس گیانی لەدەستداوە، بۆیە ناکرێت بڵێین ڤاکسینەکە خراپە.

نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی دەشڵێت، رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری عێراق دەکات هاوڵاتییەکانی ڤاکسین وەربگرن

هەر لە تاوتوێدا، زانا زرار پزیشكی راوێژكار لە بەشی فریاكەوتنی هەناو لە نەخۆشخانەی كوین ئیلیزابێس لە بێرمینگهام رایگەیاند، "لە بەریتانیاش خەڵک گومانی هەیە لە بەکارهێنانی ڤاکسین، بەڵام ٣٢ ملیۆن کەس ڤاکسینیان بەکارهێناوە"، دەشڵێت، "لەبەر ئەوەی خەڵکی بەریتانیا ڤاکسین بەکاردەهێنن ژمارەی توشبوون کەمیکردووە."

زانا زرار باسی لەوەشکردووە، "هەر کەسێک هەر جۆرە نەخۆشیەکی هەبێت ئاساییە ڤاکسین بەکاربهێنێت"، دەشڵێت، "جگە لە ئافرەتی دووگیان و مێردمنداڵی خوار ١٦ نەبێت ئاساییە هەر کەسێک ڤاکسین بەکاربهێنێت."

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە کلیک بکە