سەردێڕ:

جەمیل بایک باس لە پەیوەندییان لەگەڵ عێراقدا دەکات

فۆتۆ: 
2021-04-17

1896 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، لەگەڵ عێراق پەیوەندیان خراپ نییە و جاروبار تورکیا و ئێران فشاریان کردوەتە سەر عێراق لە دژی پەکەکە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.


جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە باسی لەوەشکردوە، جاروبار بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی هەردوولا لە هەندێک ناوچە شاندی پەکەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وەک پەکەکە رەخنەیان لە عێراق گرتووە لەسەر ئەوەی بەبێ وەرگرتنی بۆچوونی ئێزدییەکان لەگەڵ پارتی لە شنگال رێککەوتنیان کردووە.

جەمیل بایک دەشڵێت، ئەو رێککەوتنەی شنگال جێبەجێ ناکرێت و ئەمریکاش پێی وایە هەر چارەسەرێک بۆ شنگال بە بەشدارییەکی بەهێزی ئێزدییەکان دەبێت.