سەردێڕ:

شەش کەس لەسەر شەڕەتەقەکەی دوێنێی چوارقوڕنە خۆیان رادەستی پۆلیس کرد

فۆتۆ: 
2021-04-17

3471 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو شەڕەتەقە لە ناحیەی چوارقوڕنەدا روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ شەش کەس خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "لەسەر رووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاوڵاتیەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە شەش کەس خۆیان رادەستی هێزەکانمان کرد."

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە بە ماددەی ٤٠٦ راگیرکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە چوارقوڕنە رووداوێکی تەقەکردن روویدا، کە سێ کەس کەسێکی دیکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە، ئەو کەسەی تەقەکانی لێکرا لە سەرەتادا بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا.

ئاستی رووداوی تەقەکردن تاڕادەیەک لە کوردستاندا بەرزە و هاوڵاتیانیش نیگەرانی ئەوەن، کە چەک لای کەسانی ئاسایی هەیە و هەندێک کەسیش بەبێ مۆڵەت چەک هەڵدەگرن بۆ ئەو دۆخەش، حکومەت و لایەنە ئەمنییەکان بە کەمتەرخەم و بەرپرسیار دەزانن.