سەردێڕ:

کاتژمێرەکانی كارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-17

5915 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سبەی ١٨ی مانگ کاتژمێر ٤ی بەیانییەوە تا ١٢ی نیوەڕۆ لە کێڵگەی کۆرمۆر کاردەکرێت، بۆیە بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم راشیگەیاندووە، "كار بۆ ئەوە دەكەین لەو ١٢ كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت."

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی كارەبای هەرێم:

بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی

 لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18/4/2021 لەكاتژمێر 4ی بەیانی یەوە تاوەكو كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت .

کاتژمێرەکانی كارەبا نیشتیمانی کەمدەبێتەوە