سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان توشی کۆرۆنا بوو

فۆتۆ: 
2021-04-17

1564 جار خوێندراوەتەوە

یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.


یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان لە تویتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆخی تەندروستی یوسف قەرزاوی باشە و داواش دەكات نزای چاكبوونەوەی بۆ بكرێت.

یوسف قەرزاوی؛ لە ساڵی ١٩٢٦ لە پارێزگای غەربییە لە میسر لەدایكبووە، ئەو گوندەی لێی لەدایکبووە دوایین هاوەڵی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەناوی عەبدوڵڵا بن حارسی لێ بەخاكسپێردراوە.

القرضاوي: إيران وروسيا والصين من "أعداء الأمة" - صحيفة الوطن