سەردێڕ:

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم زەماڵەی راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-04-17

10936 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم پڕۆگرامێکی زەماڵەی بۆ وڵاتەکەی راگەیاند و دەڵێت، تا ١٥ی حوزەیران دەرفەتی پێشکەشکردن کراوەیە.


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم لە راگەیەنراوێکدا پڕۆگرامێکی زەماڵەی بۆ وڵاتەکەی راگەیاندووە و ئاماژەى بەوەکردووە، "دەرگای پێشکەشکردن بۆ پڕۆگرامی زەماڵەی ھیوبێرت ئەیچ ھەمفری رادەگەیەنین و تاوەکو ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەرفەتی پێشکەشکردن کراوەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆگرامەکە ئەو پیشەگەرانە دەباتە ئەمەریکا کە ساڵانێکە ئەزموونی کاریان ھەیە بۆ پڕۆگرامێکی یەک ساڵەی گەشەپێدانی پیشەیی و سەرکردایەتیکردن.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی پڕۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردن، لێرە کلیک لێرە بکە.

 

ساڵانە وڵاتان زەماڵە و کورسی خوێندن بۆ وڵاتانی دیکە رادەگەیەنن، کە مەبەست لێی ناسینی کلتورە جیاوازەکان و تێکەڵکردنی فەرهەنگە جیاوازەکانە و بەشێک لەو زەماڵانەش تێچووى خوێندن و مانەوە لە ئەستۆى ئەو وڵاتەدا دەبێت کە زەماڵەکەی راگەیاندووە.