سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-17

1385 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە و دەنگدانیش لەسەر هەمواری ئەو یاسایە دەکەوێتە وەرزی نوێی یاسادانانەوە.


سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان دەڵێت، بەمنزیکانە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی یاسایی و هەرێم و پارێزگاکان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

 

وتیشی، چەندین پێشنیار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە گرنگترینیان کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پشت بەستن بە فرەبازنەیی لەهەڵبژاردنەکەدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، پەرلەمانی عێراق لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەڵوەشاندەوە و، تەنها ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستان کاردەکەن.