سەردێڕ:

تویتەر کێشەی تێکەوت

فۆتۆ: 
2021-04-17

1467 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، لەکاتژمێرەکانی کۆتایی دوێنێەوە، خزمەتگوزاری تویتەر بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی کێشەی بۆ درووست بووە و هەزاران بەکارهێنەر گرفتیان لە بەکارهێنانی ئەکاونتی تویتەرەکەیان هەبووە.


لەراگەیەندراوێکدا، کۆمپانیای تویتەر ئەوەی خستەڕوو، تویتی هەندێک لەبەکارهێنەرانی پۆست نابێت و لە ئێستاشدا کاردەکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاکی بکەنەوە و بۆ ئاستی پێشووتری بگەڕێنەوە.

هاوکات، ماڵپەری "داون دیتێکتەر" بۆ چاودێری کێشە ئەلکترۆنییەکان باسی لەوەکردووە، لەرۆژی هەینیدا نزیکەی ٤٠ هەزار بەکارهێنەری تویتەر؛ گرفتیان لەبەکارهێنەری هەژمارەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەبووە.