سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: ئاسمان هەور دەبێت

فۆتۆ: 
2021-04-17

11937 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، سبەینێش، ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت.


بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٩ پلە و نزمترین ١٣ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٩ بە ١٤ پلە دەبێت و دھۆک ٢٨ بە ١٣ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٢ بە ١٧ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٠ پلە و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٠ بە ١٤ پلە، دھۆک ٣٠ بە ١٤ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٣ بە ١٨ پلە دەبێت.