سەردێڕ:

دوای شەست ساڵ؛ خێزانی کاسترۆ دەستبەرداری دەسەڵات بوون

فۆتۆ: 
2021-04-16

8291 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕە جیهانیەکان بڵاویناکردەوە، راول کاسترۆی تەمەن ٨٩ ساڵ، سەرۆکی پارتی چەپی کوبا دەستبەرداری دەسەڵاتبوو، بەم کارەش فەرمانڕەوایی "برا کاسترۆکان" دوای شەش دەیە کۆتایی پێ دەهێنێت.


ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕە جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، راول کاسترۆ، دەستبەرداری دەسەڵات بوو بۆ میگێل دایاز کانێل، کە لەساڵی ٢٠١٨ دەسەڵاتی گرتەدەست.

ئەوەشخراوتەڕوو، دەستبەرداربوونی راول کاسترۆ بۆ میگێل دایاز کانێل بوو، کە دەبێتە یەکەم کەسی مەدەنی دەسەڵاتی لوتکە لە حزبەکەی و وڵات بگرێتەدەست.

هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە ئەو گۆڕانکارییە مێژووییە بۆ کوبا و هەموو جیهان، بەڵام مارکۆ رۆبیۆ سیناتۆری ئەمریکی بەڕەچەڵەك کوبی بە میدیاکانی راگەیاندووە، ئەو گۆڕانکارییە رووکەشییە، پێویستە لە هەموو ئاستێکدا چاکسازی و دەستاودەستکردنی دەسەڵات بکرێت.

فیدێل کاسترۆ، لە شۆڕشی کوبای ساڵی ١٩٥٩ دەسەڵاتی گرتووەتەدەست لەگەڵ هەر یەك لە خۆسیە رامۆن ماچادۆ و رامیرۆ فالدیس رابەرایەتی پارتی چەپی کوبایان بەڕێوەبردووە.

لەسەردەمی جۆن کەنەدیەوە تاوەکو دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاوەکو ساڵی ٢٠١٨ رابەرایەتی ئەو پارتە و ئەو وڵاتەی کردووە، لەو ساڵەدا راولی برای دەسەڵاتی گرتەدەست.