سەردێڕ:

لەبارەی گرانکردنی نرخی پێداویستییەکان؛ ئاگادارییەک لە پارێزگاری هەولێرەوە

فۆتۆ: 
2021-04-16

2883 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، کە لەکاتی بینینی هەر گرانکردنێکی نرخدا پەیوەندییان پێوەبکەن.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ئاگادارکردنەوەیەکدا داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگاکە دەکات، لە کاتی بینینی هەر گرانکردنێکی نرخدا پەیوەندیان پێوەبکەن و تیایدا هاتووە، "لە (بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، مینی مارکێت) و هەر شوێنکی دیکەی گشتی بازرگانی خۆراک و پێداویستی دیکە، دەستکاری و گراننکردنی نرخی خۆراک و کەل و پەل و  پێداویستییەکان هەبوو، هاوکارمانبن و پەیوەندی بە تیمه‌کانی قائیمقامیه‌ت بکەن."

پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا ئەو ژمارانەی بڵاوکراوەتەوە کە لە رێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندیان پێوەبکەن.

بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزان و نزیک بە جەژن و زیادبوونی خواست لەسەر کاڵا و کەلوپەل و خۆراک، بەشێکی فرۆشیاران ئەوە بە هەل دەزانن و نرخی پێداویستییەکان زیاد دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکانی قائیمقامییەتی پارێزگاکان سەرقاڵی سزادانی ئەو شوێنانەن کە نرخی زیادە دەخەنە سەر شتومەک و پێداویستییەکان.