سەردێڕ:

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بەغدا راگەیاند

فۆتۆ: 
2021-04-16

2910 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، ریکخراوی داعش لەرێگەی راگەیەنراوێکەوە لە تیلیگرامێکیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی بازاڕی حەبیبیەی ناوچەی سەدری شاری بەغدا راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی، میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، رێکخراوی داعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشدراوە، راگەیەنراوەکە لەرێگەی چەناڵێکی تیلیگرامی سەر بە ئەو گروپە بووە و بانگەشەی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەی لەرێگەی سەیارەیەکی بۆمبرێژکراوەوە کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ، تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراق روویدا و بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار کەس کوژران و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون و پێنج ئۆتۆمبێل تێکشکان.

سەرلەبەیانی دوێنێش، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە رۆژهەڵاتی موسڵدا بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی حەشدی شەعبی کراوەتە ئامانج و چەکدارێکیش بریندار بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەک باسی لێوەدەکەن، ئامانجی هێرشەکەش بنکەیەکی ھێزەكانی ئەمەریكا بووە.