سەردێڕ:

پلانە تایبەتەکەی نیوزلەندابۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو جگەرەکێش نەبن چییە؟

فۆتۆ: 
2021-04-16

6537 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی نیوزلەندا چەند پێشنیارێکی ڕاگەیاندووە کە ئامانج لێی نەهێشتنی جگەرەکێشانە لە نەوەی داهاتوودا، نزیکبوونەوەی وڵاتەکە لە ئامانجی بەتەواوی نەهێشتنی دیاردەی جگەرەکێشان لە وڵاتدا تا ساڵی ٢٠٢٥.


بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی  theguardian، پلانەکانی وڵاتی نیوزلەندا بریتین لە بەرزکردنەوەی تەمەنی ڕێگەپێدراو بۆ ئازادی جگەرەکێشان و نزیکبوونەوە لەوەی کە بەهەموو شێوەیەک فرۆشتنی قەدەغە بکرێت لەو کەسانەی کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٤ لەدایک بوون، کە ئەمەش وادەکات بەپێی یاسای وڵاتەکە جگەرەکێشان بۆ کەسانی خوار ئەو تەمەنە بە هەموو شێوەیەک نا ئاسایی بێت.

 هەروەها، پێشنیاریشیان کردووە کە ڕێژەی نیکۆتین لە بەرهەمەکانی تووتندا کەمبکرێنەوە و ئەو شوێنانەش سنووردار بکرێن کە دەتوانن جگەرەی تێدا بفرۆشن.

دکتۆر ئایشە ڤێراڵ، وەزیری تەندروستی رۆژی پێنج شەممە لە دوای پێشنیارەکان ڕایگەیاند "ئێمە پێویستمان بە ڕێگەیەکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانجەکەمان کە کۆتایهاتن بە جگەرەکێشانە لە سەرتاسەری وڵاتدا، بازرگانی تووتن گەر وەک پێشتر بێت، بەبێ کۆنتڕۆڵکردنی بازاری تووتن ئێمە ناتوانین بگەین بە خەونەکەمان"

ئاماژەی بەوەشداوە کە ساڵانە بە نزیککەی ٤٥٠٠ کەس لە وڵاتی نیوزلەندا بەهۆی جگەرەکێشانەوە دەمرن کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە بۆیە پێویستە گۆڕانکاری خێرا دروست بکەین.