سەردێڕ:

لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

فۆتۆ: 
2021-04-16

32297 جار خوێندراوەتەوە

پەیانێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە هەولێر کوژرا، کە دایکی سێ منداڵە.


ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، کە ژنەکە بە شەش فیشەک کوژراوە.

لەبارەی وردەکاری رووداوەکەوە باسی لەوەکرد، کە ژنەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ـە و ماوەیەک دەبێت لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هاوسەرەکەی و دوو برای هاوسەرەکەی، تەقەیان لێکردووە و هەڵهاتوون.

دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

هەر ئەمڕۆش، لە چوارقوڕنە، بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.