سەردێڕ:

سوریا رەتیکردەوە چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت

فۆتۆ: 
2021-04-16

859 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا رەتیکردەوە چەکی کیمیایی لە شاری ئیدلیب بەکارهێنابێت، کە سێ ساڵ پێش ئێستا بۆردومانی کردووە.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا راپۆرتی رێکخراوی چاودێری چەکی کیمیایی رەتکردەوە، کە دیمەشقی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بۆردومانکردنی شاری ئیدلب کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، راپۆرتەکە لە کۆمەڵێک دەرەنجامی ساختەوە سەرچاوەی گرتووە و حکومەتی سوریا رەتیدەکاتەوە گازی ژەهراویی لە هیچ شوێنێکی وڵاتەکەدا بەکارهێنابێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر رێکخراوی چاودێری چەکی کیمیایی بڵاویکردەوە، کە ساڵی ٢٠١٨ رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.