سەردێڕ:

روسیا ناهێلێت ناڤالنی قورئان بخوێنێتەوە

فۆتۆ: 
2021-04-16

6408 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی دەیلی سەباح بڵاویکردەوە، ئەلێکساندەر ناڤالنی، کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی روسیا؛ دوای ئەوەی سزای زیندانی دوو ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێنرا، بەهۆی پێنەدانی کۆپییەك لە قورئان بەنیازە رێکاری یاسایی دژی دەستەی زیندان بگرێتەبەر.

ماڵپەڕی دەیلی سەباح بڵاویکردەوە، بەهۆی پێندانی کۆپیەك لە قورئانی مسوڵمانانەوە بۆی، ناڤالنی بەنیازە رێکاری یاسایی بگرێتەبەر، کە ناڤالنی لە پۆستێکی ئینستاگرامدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێنەدانی کۆپییەك لە قورئان رێکاری یاسایی دژی دەستەی زیندانیان دەگرێتەبەر.

دەیلی سەباح ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناڤالنی رایگەیاندووە، ''کاتێک سزای زیندانم بەسەردا سەپێنرا لیستێکم بۆ بەرەوپیش بردنی خۆم دروستکرد کە ئەو کارانەی نووسیومە تەواوی بکەم لە ماوەی مانەوەم لە زینداندا، یەکیک لەخاڵەکان توێژینەوە و تیگەیشتنی قورئانە."

دەیلی سەباح نووسیویشییەتی، ئەو پۆستەی ناڤالنی دوای پیرۆزبایی رەمەزان لە مسوڵمانانی جیهان بوو.

ئەلێكسی ناڤالنی ٤٤ ساڵ، كەسایەتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوخۆی روسیا و دەرەوەشدا بە تاكە نەیاری سیاسی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا دادەنرێت، ناڤالنی رایگەیاندووە، بە پاساوی پشكنینی ناوەڕۆكی توندڕەوی؛ رێگا نادرێت هیچكام لەو كتێبانەی لای خۆمن، یان ئەوانەی مانگی رابردوو داوام كردوون بیانخوێنمەوە، ئەمەش بە قسەی بەرپرسانی بەندیخانە لەوانەیە سێ مانگ دەخایەنێت.

دوای ئەوەی دوچاری ژەهراوی بوون هات، ناڤالنی روویکردە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر و دواتریش دەسەڵاتدارانی تۆمەتبارکرد بەو کارە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لەکاتی گەڕانەوە بۆ روسیا دەستگیرکرا و سزای زیندانی دوو ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێنرا و دوو هەفتە لەمەوبەریش بەهۆی مانگترنەوە لەزینداندا چارەسەری بۆ ئەنجامدرا.

روسیا ناهێلێت ناڤالنی قورئان بخوێنێتەوە

ماڵپەڕی دەیلی سەباح بڵاویکردەوە، ئەلێکساندەر ناڤالنی، کەسایەتی ئۆپۆسزیۆنی روسیا؛ دوای ئەوەی سزای زیندانی دوو ساڵ و نیوی بەسەردا سەپێنرا، بەهۆی پێنەدانی کۆپییەك لە قورئان بەنیازە رێکاری یاسایی دژی دەستەی زیندان بگرێتەبەر.