سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون

فۆتۆ: 
2021-04-16

15021 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای خەلیفان، کەسێک گیانی لەدەستدا و هاوسەر و دوو منداڵەکەی برینداربوون.


هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و تیایدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت، رووداوەکە لەسەر رێگای خەلیفان بووە لە نزیک گوندی جۆنەرە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کرۆلا بووە و داواش لە شۆفێران دەکات، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

لەو بارەیەشەوە، عەبدۆ رۆستایی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی محەمەد ئەمین مەلا پێندرۆیی بووە و تەمەنی ٥٥ ساڵ بووە.

وتیشی، کە هاوسەر و دوو منداڵەکەشی لە رووداوەکەدا برینداربوون و برینی کوڕەکەی سەختە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، هەر ئەمڕۆش لەسەر رێگای هیزۆپ، لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا، کە ژنەکە دووگیان بوو، دوو منداڵیشیان برینداربوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێن، کە بەشێکی هاوڵاتیان هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگا و بانەکان و هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکان و تیژڕۆیی دەگێڕنەوە.

May be an image of car and outdoors
May be an image of car and road