سەردێڕ:

شەش رێگا بۆ نەمانی تینوێتی لە رەمەزاندا

فۆتۆ: 
2021-04-16

6599 جار خوێندراوەتەوە

بەرۆژووبوون بۆ زیاتر لە ١٤ کاتژمێر جەستە توشی وشکبوونەوە دەکات، جەستەی مرڤ لە %٦٠ بۆ ٧٠ی لە ئاو پێکهاتووە هەر بۆیە شتێکی سروشتییە ئەگەر جەستە لە ماوەی بەرۆژووبووندا روبەڕوی وشکبوونەوە بێتەوە، لە کاتی بەرۆژوبوونیشدا گرنگە بزانرێت چیبکرێت بۆ نەمانی تینوێتی و مانەوەی جەستە بەشێداری.


ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز ئاماژەی بە شەش رێگا کردووە بۆ نەمانی هەستی تینوێتی لە مانگی رەمەزاندا، بەتایبەت کە پلەی گەرمی بەرزە و جەستە زیاتر پێویستی بە ئاوە تاکو بڕێکی زیاتر هەڵبگرێت ولەکاتی پێویستیدا بەکاریبهێنێتەوە، رێگاکانیش:

١ماست

لە کوپێک ماستدا لە %٨٥ی لە ئاو پێکدێت، هەربۆیە هەڵبژاردنێکی باش دەبێت ئەگەر لە پارشێودا بخورێت.

٢.دووربکەونەوە لەوەی جەستە ئارەق بکاتەوە

تاکو رێژەی ئارەقکردنەوەی جەستە زیاتر بێت هەستی تینوێتی زیاتر دەبێت، هەر بۆیە لە خۆدانە بەر تیشکی خۆر دووربکەونەوە.

٣.واز لە خواردنەوەی قاوە بهێنن

بوونی ماددەی کافاین لە قاوە و چا و خواردنەوە گازییەکاندا هۆکارە بۆ زیادبوونی هەستی تینوێتی، باشترە لە پارشێودا نەخورێنەوە.

٤.ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئاو

ئەو خۆراکانەی برێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە زیاتر لە ژەمی ئێوارە و پارشێودا بیانخۆن وەک خەیار و کولەکە و نەعناو و شوتی و سێو.

٥.دووربکەونەوە لە خواردنی تون و سوێر

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بەهاراتەکان بۆ گەدە قورسن و توشی ترشەڵۆکی گەدە دەبنەوە، خواردنە تون و سوێرەکان رێژەی ئاو لە جەستەدا کەمدەکەنەوە.

٦.لە رۆژدا گەرماو بکە

گەرماوێکی سارد لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا جەستە شێدار دەکاتەوە وەک ئەوەیە جەستەت هەڵخەڵەتێنیت، یاخود خاولییەک تەڕ بکەیت و بیخەیتە سەر دەموچاوت بەو جۆرە هەستی تینوێتی و ماندوێتیت نامێنێت.










‌بەپەلە