سەردێڕ:

​ئایا خواردنەوەی ئاوێکی زۆر دوای رۆژوو شکاندن زیانی هەیە؟

فۆتۆ: 
2021-04-15

1781 جار خوێندراوەتەوە

چەندین کەس دوای رۆژوو شکاندن بەهۆی ئەوەی جەستەیان وشک بۆتەوە و دوچاری تینوێتیەکی زۆر بوونەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاگادار بن بڕێکی زۆر ئاو دەخۆنەوە، ئەمەش دواتر کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فوشیا"، پزیشکی ئەمریکی "مشریب جیلانی" لەبارەی خواردنەوەی بڕیکی زۆر لە ئاو دوای رۆژوو شکاندن وتی "خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لە ٤ کاتژمێری رۆژێکی تەواودا سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام ئەگەر بە جارێک یان لە چەند خولەکێکی کەمدا بڕێکی زۆر بخورێتەوە، ئەوا دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی سۆدیۆم لە خوێندا، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ گەورەبوونی خانەکان، گەورەبوونی خانەکانیش زیان بە مێشک دەگەیەنێت.

لەلایەکی ترەوە ئاماژەی بەوەشدا زۆر خواردنەوەی ئاو دوای رۆژوو شکاندن دەبێتە هۆی سەرئێشە و هێڵنجدان و هەڵئاوسان و ئازاری ماسولکەکان.

لە کۆتاییدا پزیشکەکە ئەوەی خستەڕوو جەستە بۆ ئەوەی دووربێت لە وشکبوونەوە پێویستی بە بڕێکی زۆری ئاوە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی تیابکرێت و هەموو ئەو بڕەی کە بۆ رۆژێک پێویستە بە جارێک بخورێتەوە.








‌بەپەلە