سەردێڕ:

ڤاکسینی فایزەر لە هەولێر کراوە بە ڤی ئای پی

فۆتۆ: 
2021-04-15

20219 جار خوێندراوەتەوە

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا نزیکەی هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر گەشتە هەولێری پایتەختی هەرێم و ماوەی سێ رۆژیشە دەستکراوە بە لێدانی لەو کەسانەی، کە بەشێوەی تایبەت لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ناویان نوسراوە.


لەوبارەیەوە، پزیشکێکی پسپۆڕ لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە تا ١٢ سەرەیگرتووە بۆ ئەوەی ڤاکسینی فایزەر وەربگرێت، بەڵام بە بەرچاوی ئەوەوە بەرپرسی سەربازی وەریانگرتووە و بۆ ئەویان بەکارنەهیناوە، "لەکاتێکدا ئێمە لە هێڵی پێشەوەین بۆ وەرگرتنی ڤاکسین."

بەگوێرەی زانیارییەکانیش، رۆژی چوارشەممە کاتێک سەنتەری لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەپشوودا بوون، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە بەبێ ئاگاداری پزیشکی ئیشکگر سەنتەرەکەی کردووەتەوە و ناوی ئەو کەسانەی نووسیوە کە خۆی مەبەستی بووە.

بەشێک لە کارمەندانیش دەڵێن، هەموو ئەوانەی ڤاکسینی فایزەریان بۆ بەکارهاتووە کەسی تایبەت بوون و لە حکومەت و یەکە سەربازی و حزبییەکاندا بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ ڤاکسینێکی نەکڕیوە بەڵکو تەنیا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە چوارچێوەی پارێزگاکانی عێراقدا بۆی نێردراوە.

هێرش قادر، هەولێر