سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق باس لە نرخی داهاتووی دۆلار دەکات

داواکاری لەسەر دراوی بیانی زیاد بووە
فۆتۆ: 
2021-04-15

33113 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی لە پەرلەمانی عێراق وایکرد داواکاری لەسەر دراوی بیانی زیاتر بێت، بەڵام لە داهاتوودا نرخی دۆلاردا سەقامگیر دەبێت و پێویسته پارێزگاریشی لێبکرێت.


مەحمود داغر بەڕێوەبەری گشتی لە بانکی ناوەندی عێراق لە پانۆرامای بە ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، لە ئێستادا بانکی ناوەندی عێراق بەشێوەیەکی جیاوازتر دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە ئەمەش بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا جێگیربونی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دروست دەبێت.

ئەو بەڕێوەبەرە گشتیەی بانکی ناوەندی وتیشی، ئەمەش پێویستی بە کات دەبێت چونکە بازاری عێراق لە ڕابردوودا دراوی بیانی تێیدا کەم بوەوە وبەشێوەیەکی تەندروست ئاڵوگۆڕ پێوە نەدەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ١٥٠ هەزار دینار نزیک بووەوە.