سەردێڕ:

​بە بەڵگە.. بانکی ناوەندی عێراق دۆلاری زیادەی خستەبازاڕەوە

فۆتۆ: 
2021-04-14

12600 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لە پێناو جێگیرکردنی نرخی دۆلار و دراوی بیانی، پشکی فرۆشتنی دۆلاری لە بازاڕدا بۆ چوار گروپی جیاواز بەبەهای زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار زیاد کرد.


بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە پێناو وەڵامدانەوەی خواست لەسەر دراوەبیانییەکان و بەدەستهێنانی ئامانجی سیاسەتی نەختینەی و گرەنتی کردنی سەقامگیری نرخی دراو، بڕیاری زیادکردنی فرۆشتنی دراوی بیانی بەگشتی و دۆلار بەتایبەتی دەرکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پشکی فرۆشتنی دۆلاری بانک و کۆمپانیاکانی تایبەت بە بازاڕی دراو و لە گروەپەکانی A و  B و  C  زیادکراون.

بەگوێرەی راگەیەنداراوەکە:

- پشکی بانک ٢٠٠ هەزار دۆلار.

- کۆمپانیای فرۆشتنی دراوی  A  یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار.

- کۆمپانیای فرۆشتنی دراوی B ٥٠٠ هەزار دۆلار.

- کۆمپانیای فرۆشتنی دراوی٥٠ هەزار دۆلار.

لەماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار جێگیرکراوە بۆ هاوڵاتیان و نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە هەزار و ٤٧٠ دیناری عێراقی جێگیرکراوە، کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٧ هەزار دینار.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی نرخی دۆلاری لە بودجەی ساڵی داهاتوودا بە ١٤٥ هەزار دینار دیاریکرد، ئەو نرخە بۆ نوسینگەکان و بۆ هاوڵاتیان جیاوازدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی ١٠٠ دۆلار کڕینی لە وەزارەتی دارایی بە ١٤٥ هەزار دینار و بۆ بانکەکان بە ١٤٦ هەزار دینار و بۆ هاوڵاتیانیش بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی دۆلار بە ناجێگیری لە نێوان بەرزبوونەوە و نزمبونەوەدایە و زایانێکی زۆری بەچینی ناوەند و هەژاری کۆمەڵگەی عێراقی گەیاندووە و نرخی پێداویستی و خۆراک بەرزبووەتەوە و ناڕەزایەتی شەقام و لایەنە سیاسیەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

No description available.