سەردێڕ:

ئایا کۆرۆنای گۆڕاو لە کۆرۆنا کۆنەکە مەترسیدارترە؟

فۆتۆ: 
2021-04-13

2247 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کە لە گۆڤاری پزیشکی "زا لانسێت" بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە هیچ مەترسییەکی لە کۆرۆنا کۆنەکە (کۆڤید-١٩) زیاتر نییە، وەک ئەوەی پێشتر پێشبینیدەکرا.


بەگوێرەی گۆڤارەکە، بە پشتبەستن بەو بەدواداچوونەی لەسەر ئەو نەخۆشانە ئەنجامدراون کە لە نەخۆشخانەکاندا داخڵکراون، کۆرۆنا گۆڕاوەکە هیچ نیشانەیەکی نوێی نییە جێگەی مەترسی بێت.

توێژینەوەکە جارێکی دیکە ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە، زنجیرە نوێیەکە بە رێژەی ٤٠-٧٠٪  خێراتر لە کۆڤید-١٩ بڵاودەبێتەوە، بەمەش ژمارەیەکی زیاتر خەڵک توشدەبن، نەک ئەوەی مەترسی زیاتربێت و نیشانەی نەناسراوی هەبێت.

بەگوێرەی گۆڤارەکە، توێژینەوەکە لەسەر ٤٩٦ نەخۆش ئەنجامدراوە کە لە بەریتانیا هەڵگری زنجیرە نوێیەکە بوون و لە تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریدا بوون.

هاوکات، توێژەرەکان بەراوردێکیان کردووە لەنێوان کۆڤید-١٩ و کۆرۆنا گۆڕاوەکەدا، دەرئەنجام بۆیان دەرکەوتووە کە لە هەموو روویەکەیەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە لە بابەتی توشبوون و نیشانە و کاریگەری و مەترسییەکانیانەوە، هەربۆیە هەمان ئەنجامیان هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو لەهەریەک لە بەریتانیا و بەرازیل و باشوری ئەفریقا سێ زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکران کە توانای بڵاوبوونەوەیان لە کۆڤید-١٩ زیاترە.






‌بەپەلە