سەردێڕ:

نرخی دۆلار ریکۆردی شکاند

بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
فۆتۆ: 
2021-04-13

32506 جار خوێندراوەتەوە

نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەیەکى گەورەى بەخۆیەوە بینى و لە ئێستادا، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینارە و ئەوەش، ریکۆردێکی نوێیە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا.


هەر ئەمڕۆ، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار بۆ چەند ساڵی داهاتوو بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ناتوانرێت داببەزێنرێت.

راشیگەیاند، نرخی نوێی دۆلار هیچ خراپییەکی نییە، سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ ١٦٠ هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، دواتر بۆ ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بەرزبووەوە، لە ئێستاشدا ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دینارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و نرخی یەک دۆلار بوو بە هەزار و ٤٥٠ دینار.