سەردێڕ:

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

فۆتۆ: 
2021-04-13

225343 جار خوێندراوەتەوە

پەیمانگای نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی گەردونناسی لە میسر ئاشکرایکرد، رەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ رۆژە و رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ١٢ی ئایار کۆتا رۆژی رەمەزان دەبێت و بەوەش، ١٣ی ٥ی ٢٠٢١ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ دەبێت.


پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشدا، ١٢ی ئایار درێژترین رۆژی ئەو مانگە دەبێت و کۆی کاتژمێرەکانی بریتین لە ١٥ کاتژمێر و ٣٥ خولەک.

لە کاتژمێر ٩ی شەو بەگوێرەی شاری قاهیرەی پایتەخت کە دەکاتە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٩ی رەمەزانی ١٤٤٢ی کۆچی بەرامبەر ١١ی ٥ی ٢٠٢١ زایینی دەتواندرێت مانگ ببیندرێت.

بەمەش، لە رۆژی چوارشەممە ١٢ی ئایار دەبێتە تەواوکاری مانگی رەمەزان. هاوکات، رۆژی پێنجشەممە ١٣ی ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیش.