سەردێڕ:

وێنە.. لە موسڵ پێشبڕکێی پاسکیلسواری ژنان بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2021-04-13

2051 جار خوێندراوەتەوە

موسڵ، ئەو شارەی ماوەیەک پێش ئێستا بە دەستی داعشەوە بوو، هیچ کەس پێشبینی ئەوەی نەدەکرد ماوەیەک دواتر پێشبڕکێی پاسکیلسواری ژنانی تێدا ئەنجامبدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرێتی وەرزش و لاوان لە شاری موسڵ، لەژێر ناوی (پێشبڕکێی ئاڵنگاریی) پێشبڕکێیەکی بۆ ژنانی پاسکیلسوار رێکخست کە لە ناوچەی موسڵی کۆنەوە بەرەو مزگەوتی نوری گەورە بەڕێکەوتن.

یەکێک لە رێکخەرانی کێبڕکێکە بە سکای نیوزی راگەیاندووە، تا ئێستا کێڕکێی لەو جۆرە لە شاری موسڵدا ئەنجامنەدراوە، کە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دەوروبەرییەوە، لە بەعشیقەوە بۆ قەرەقوش، ژنان بەشداری تیادا بکەن.

کاتێک ساڵی ٢٠١٤ رێکخراوی داعش هاتە ناو خاکی عێراق، یەکەم شوێن شاری موسڵی داگیرکرد و هاوڵاتیانی ئەو شارە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە بارودۆخێکی خراپ و کاولکاریدا ژیان، بەڵام وادیارە وردە وردە ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە.

No description available.

No description available.