سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-04-13

111653 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار بۆ چەند ساڵی داهاتوو بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ناتوانرێت داببەزێنرێت.


ئیحسان شەمران جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت. راشیگەیاند، نرخی دۆلار بۆ چەند ساڵێکی دیکە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، نرخی نوێی دۆلار هیچ خراپییەکی نییە. سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ ١٦٠ هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، نرخی دادپەروەرانە بۆ یەک دۆلار دوو هەزار و ٤٠٠ دینارە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتەڕوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و نرخی یەک دۆلار بوو بە هەزار و ٤٥٠ دینار.