سەردێڕ:

ئایا وەرگرتنی ڤاکسین رۆژوو بەتاڵدەکاتەوە؟

فۆتۆ: 
2021-04-13

5653 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا کە مانگی رەمەزان دەستیپێکردووە و لە هەمان کاتیشدا پرۆسەی کوتانی هاوڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ناوەندە تەندروستییەکاندا بەردەوامە، ئایا وەرگرتنی ڤاکسینەکە رۆژوو بەتاڵدەکاتەوە؟


لەوبارەیەوە، لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاندووە، کە وەرگرتنی ڤاکسین رۆژوو بەتاڵناکاتەوە بە مەرجێک کاریگەری "زۆر خراپ"ی بۆ سەر کەسەکە نەبێت.

راشیگەیاندووە، بەپێی فەتواکانیان کە پشتبەستووە بە شەریعەتی ئیسلامی، هیچ کوتانێک بە دەرزی رۆژوو بەتاڵناکاتەوە.

ئەمڕۆ ١٣ی ٤ی ٢٠٢١، هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا و مسوڵمانان بۆ ماوەی مانگێک و لە بانگی بەیانییەوە تاوەکو بانگی مەغریب خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بەدوور دەگرن.






‌بەپەلە