سەردێڕ:

نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
فۆتۆ: 
2021-04-13

47105 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، کەمێک لەمەوبەر بۆ ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بەرزبووەوە.


چەند رۆژێک لەمەوبەر، نرخی دۆلار بۆ ١٤٢ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارییەک دابەزی، بەڵام بە زووی هەڵکشایەوە و لە ئێستادا ناجێگیرە و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و نرخی یەک دۆلار بوو بە هەزار و ٤٥٠ دینار.






‌بەپەلە