سەردێڕ:

ئەمریکا پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزان لە موسوڵمانان دەکات

فۆتۆ: 
2021-04-12

3144 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسوڵمانانی ئەمریکا و جیهان دەکات.


ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدۆیدا پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان کرد و دەڵێت، "مانگی رەمەزان مانگی نزا و بەخشین و رۆژگرتنە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "موسوڵمانان لەمساڵدا، هاوتا لەگەڵ رۆژی تەواوی مانگەکەیان، روبەڕوی ڤایرۆسی کۆرۆناش دەبنەوە."

ئەنتۆنی بڵینکن ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمریکا پابەند دەبێت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتە ئیسلامییەکان لە رێگای کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانییەوە لەو وڵاتانەدا."

مانگی رەمەزان؛ نۆیەم مانگی کۆچییە و تیایدا موسوڵمانان بە رۆژودەبن و لە بانگی بەیانییەوە تا بانگی خۆرئاوابوون بەرۆژوو دەبن و هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن.