سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین

فۆتۆ: 
2021-04-12

813 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبای هاتنی مانگەکەی لە موسوڵمانان کردووە و دەڵێت، "ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن."


نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین."

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جيهان دەکەم.

لە خوای مەزن داواکارم ئەم مانگە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بگەڕێیتەوە و ڕۆژوو و نزا خواپه‌رستيی موسڵمانان قبووڵ بكات، وڵاتەکەمان و مرۆڤایەتی و جیهان لە دەرد و پەتا رزگار بن.

ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین.


مانگی رەمەزان؛ نۆیەم مانگی کۆچییە و تیایدا موسوڵمانان بە رۆژودەبن و لە بانگی بەیانییەوە تا بانگی خۆرئاوابوون بەرۆژوو دەبن و هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن.