سەردێڕ:

بڕیاری نوێ لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە

بۆ مانگی رەمەزان
فۆتۆ: 
2021-04-12

29106 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە، پڕۆسەی خوێندن لە قۆناغی ١ی بنەڕەتی تاوەکو ١١ی ئامادەیی بە شێوازی ئۆنڵاین بەردەوام دەبێت، دەشڵیت، قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە وانە خوێندن بەردەوام دەبن.


دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە ساڵی رابردووەوە، سەریهەڵداوە و حکومەتی هەرێم لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی دەرکرد و دواتر بە چەند قۆناغێک و لەبەر بژێوی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا، چونکە حکومەتی هەرێم وەک حکومەتەکانی دیکەی جیهان لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا هاوکاری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشنەدەکرد ئەوەش بارگرانی سەر هاوڵاتیانی زیاتر کردبوو.

سەبارەت بە خوێندنیش، ساڵی رابردوو لە مانگی شوباتەوە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، بە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانیشەوە داخران و جگە لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەبوو هیچ پۆلێک تاقیکردنەوەی ئەنجامنەدا.

لەمساڵیشدا، خوێندنی سەرجەم ناوەندەکان بە پچڕ پچڕی خوێندراوە و لە دوایین بڕیاریشدا لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی بمێنێتەوە، جگە لە پۆلی ١٢ی ئامادەیی.