سەردێڕ:

ئاگادارییەك له‌ بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەوه‌

فۆتۆ: 
2021-04-12

3031 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوا واده‌بووە تاكۆمپانیاكان تەندەرو رێنماییەكانی گەشتی عومرەی ئەمساڵ وەربگرن.


بەڕێوەبەراتی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای ئاگاداركردنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی حەج وعومرە و درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن  بۆ وەرگرتنی تەندەرو رێنمایەكانی ( گەشتی عومرە)ی وەرزی ئەمساڵ ٢٠٢١، ئەمڕۆ دووشەممە وادەی دیاریكراو كۆتاییھات".

دەشڵێت، دابەشكردنی تەندەر و رێنماییەكان لە رێكکەوتی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی ٤ی ٢٠٢١ كاتژمێر ١٢ی پاشنیوەرۆ وەستێنراوە.

باسی لەوەشکردووە، تەنیا ئەو كۆمپانیایانەی تەندەر و رێنماییەكانیان وەرگرتووە و مامەڵەكانیان تەواوكردووە مافی گەشتكردن و گواستنەوەی عومرەكارانیان ھەیە لە ھەرێمی كوردستانەوە، بەپێچەوانەوە ھەر كۆمپانیایەك بەدەر لە رێنماییەكان سەرپێچی بكات روبەڕوی سزای یاسایی دەكرێتەوە.