سەردێڕ:

یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە هەرێمی کوردستان

فۆتۆ: 
2021-04-11

6468 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە بڕی ٤٩ هەزار ژەمەڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر گەیشتە عێراق، ئەمشەو پشکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەولێر.


ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشکی هەرێم لە ڤاکسینی فایزەر گەیشتووە و لە سبەینێوە بەسەر ناوەندە تەندروستییەکاندا دابەشدەکرێت.

وتەبێژەکەی تەندروستی هەرێم باسی لەوەشکرد، کە لەو بەشە ڤاکسینەی لە ماوەی رابردوودا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٤٠%ی بەکارهاتووە و هاوڵاتیان وەریانگرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ کاروانی دووەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق کە ٢٠٠ هەزار ژەمەڤاکسینە و ئەو وڵاتە وەک پشتوانییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا ناردوویەتی.