سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌؛ ئەمڕۆ ده‌نگی تەقینەوە ده‌بیستن

فۆتۆ: 
2021-04-11

123448 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیه‌تی قەزای پێنجوێن ئاگاداری هاوڵاتیانی ناوچەکەی ده‌كاته‌وه،‌ ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە له‌ناوده‌برێت و ئەگەر دەنگی تەقینەوەیان بیست، جێگای ترس نەبێت بۆیان.


لە راگەیەنراوێکدا، قائیمقامیه‌تی پێنجوێن دەڵێت، کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانیەوە بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە بەشێوەی تەقاندنەوە لە نزیک پێنجوێن  لەناودەبرێت.

هاوکات، هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە ئەگەر دەنگی تەقینەوەکەیان بیست جێگای ترس نەبێت بۆیان.